ئیدارەی پارێزگای هەڵەبجە لەگەڵ سەرۆکی حکوومەت کۆدەبنەوە

ئیدارەی پارێزگای هەڵەبجە لەگەڵ سەرۆکی حکوومەت کۆدەبنەوە

28

ئەڤرۆ نیۆز، عەزیز هەورامی:

لە کۆتا ڕۆژەکانی ساڵی ڕابردوو جوتیار عادل گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی پارێزگاری هەڵەبجەی کرد، پیشتیوای سەرۆک وەزیرانی بۆ گەشەپێدانی پارێزگاکە ڕاگەیاند، بەرپرسانی پارێزگای هەڵەبجە ئاشکرایانکرد قسە لەسەر کۆبونەوەی سەرۆکی حکوومەت و ئیدارەی پارێزگای هەڵەبجە کراوە.

ئازاد تۆفیق پارێزگاری هەڵەبجە تایبەت بە ئەڤرۆ نیۆزی ڕاگەیاند:” وەک ئیدارەی پارێزگای هەڵەبجە لەگەڵ تەواوی وەزارەت و دەسەتەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کۆبوینەتەوە، گفتوگۆ کراوە لەسەر گرفت و کێشەکانی هەڵەبجە و پێشنیار و پلانەکان بۆ شەرەکە بەپێ سکتەری ئەو لایەنە پێوەندی دارەکان لەگەڵیان کۆبوینەتەوە”.

ئازاد تۆفیق وتیشی:” لە کۆتا ڕۆژەکانی ساڵی ۲۰۱۹ جوتیار نوری وتەبێژی حکوومەت سەرادانی کردوین و پشتیوانی سەرۆکی حکوومەتی بۆ پارێزگاکە دەربڕیوە، لە ئایدندەیەکی نزیک وتەبێژی حکوومەت ئاگادار دەکەین دەمانەوێت لەگەڵ بەڕێز سەرۆکی حکوومەت کۆببینەوە ئەوە ئەوانن دەتوانن کاتی کۆبونەوەکە دیاری بکەن بەڵام بەدڵنیاییەوە لەگەڵ مەسروور بارزانی سەرۆک وەزیران کۆدەبینەوە”. ناوبراو وتیشی:” لە کۆبونەوەی ئیدارەی پارێزگای هەڵەبجە لەگەڵ سەرۆک وەزیران، باس لە گرفتەکانی پارێزگاکە و پڕۆژە و پلانی خۆمان بۆ بوژانەوەی پارێزگاکە دەدەینە سەرۆکی حکوومەت”.

کۆمێنتا تە