هەڵەبجە: مەسروور بارزانی بریاری داوە کارئاسانی بۆ وەبەرهێنەران بکرێن لە جێبەجێ کردنی...

هەڵەبجە: مەسروور بارزانی بریاری داوە کارئاسانی بۆ وەبەرهێنەران بکرێن لە جێبەجێ کردنی پڕۆژە

27

ئەڤرۆ نیۆز، عەزیز هەورامی:

حکوومەتی هەرێمی کووردستان لە سەر ڕاسپاردەی سەرۆک وەزیران مەسروور بارزانی، بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەبەرهێنانی هەڵەبجە دەکاتەوە لەگەڵ ڕاکێشانی دەستی وەبەرهێنەران بۆ پارێزگاکە و بوژاندنەوەی ژێرخانی ئابووری پارێزگاکە.

ئه‌ندازیار عه‌زیز سه‌عید به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی وه‌به‌رهێنانی سلێمانی، بە ئەڤرۆ نیۆزی ڕاگەیاند:” بڕیاری کردنەوەی بەڕێوەبەرایتی گشتی وەبەرهێنانی هەڵەبجە سێ ساڵە هەیە، بەڵام بەهۆی نەبوونی فەرمانبەر و بینای پێویست بۆ کردنەوەی دوواخرابوو ئێستا بە جدی کارلەسەر کردنەوەی بەڕێوەبەراییەتیەکە دەکەین لە سلێمانیێەوە فەرمانەر دەنێرین لەگەڵ ئەو فەرمان بەرانەی تر بە تەسب لە فەرمانگەکانی تری پارێزگاکە بۆی دەگوازرێتەوە تاوەکو حکوومەت میلاکی بۆ دادەمەزرێنێت، کارەکان ڕایی دەکەن”.

عەزیز سەعید وتیشی:” حکوومەت دەیەوێت ژێرخانی ئابووری هەڵەبجە ببوژێنێتەوە چەندین پڕۆژەی وەبەرهێنان لە هەڵەبجە بەگەڕ بخات، سەرۆکی حکوومەت ڕژدە لەسەر ئەوەی هەڵەبجە گرنگی زیاتری پێ بدرێت و کۆمەڵێک پڕۆژەی باشی بۆ جێبەجێ بکرێت و لە ڕێنماییەکان هاوکاری بکرێن وە جێگری سەرۆکی حکوومەت ئێمە وەک بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەبەرهێنانی سلێمانی و ئیدارەی پارێزگای هەڵەبجە دەمانەوێت بە زووترین کات بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەبەرهێنانی هەڵەبجە بکرێتەوە و بکەوێتە سەرپێ خۆی”.

حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی وەبەرهێنانەوە پلانی جێبەجێ کردنی ۱۱٥ پڕۆژەی وەبەرهێنانی هەیە لە هەڵەبجە، لەو بارەوە بەڕێوەبەری گشتی وەبەرهێنانی هەڵەبجە دەڵێ:” حکوومەت بڕیاری هێنانی دەستی وەبەرهێنەران و جێبەجێ کردنی پڕۆژەی لە هەڵەبجە داوە و پڕۆژەی زۆرباش و ستراتێژی پلانی بۆ داندراوە لە هەڵەبجە جێبەجێ بکرێن، ئێستا لەگەڵ ئیدارەی هەڵەبجە قسەکراوە بۆ دابینکردنی زەوی بۆ جێبەجێ کردنی پڕۆژە، وە کرنەوەی بەڕێوەەرایەتی گشتی وەبەرهێنان لە هەڵەبجە گرنگە بۆ کارئاسانی پڕۆژەکان”.

کۆمێنتا تە