هەڵەبجە: یەکێتی لاوان کتێب دەبەخشت بە لاوان

هەڵەبجە: یەکێتی لاوان کتێب دەبەخشت بە لاوان

26

ئەڤرۆ نیۆز، عەزیز هەورامی:

ناوەندی باڵای هەڵەبجەی یەکێتیی لاوانی دیموکراتی کوردستان، بەبۆنەی ٦۷ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی لاوان، چالاکی ڕۆشنبیری وشیاری، کتێبێک بەدیاری وەربگرە و شتێکی زیان بەخش دانێ ئەنجامدا.

عومەر فارس بەرپرسی ناوەندی باڵای هەڵەبجە، بە ئەڤرۆ نیۆزی ڕاگەیاند:” ئێمە وەک ناوەندی باڵای هەڵەبجەیی یەکێتی لاوان چالاکی ڕۆشنبیری وشیاری ناوازەمان لە ناوەندی بازاڕی پارێزگای هەڵەبجە بە بەخشنیی کتێب بەرامبەر ئەوەی لاوان ئەو کەرەستە زیان بەخشەی پێیانە دای بنێن.

فارس دەڵێ، دەمانەوێت لاوان هۆشیار بکەینەوە لەو کەرەستە زیان بەخشانەی ڕۆژانە بەکاریان دەهێنن و لێیان دووربکەونەوە بەدیلیشی کتێب دەکەین بە دیاری بۆیان.

وتیشی، کوردستان پێویستی بە لاوانی وشیار و ڕۆشنبیر هەیە بۆیە ئەرکی ئێمەشە وەک ڕێکخراوێکی لاوان، هەموو چالاکییەکی نەوعی ئەنجامبدەین بۆ پێگەیاندنی لاوانی سەرکردە.

کۆمێنتا تە